#لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق پاش گەڕانەوەی بۆ #سێمانی# ڕۆژانە پێشوازی لە خەڵکی جۆرا و جۆر دەکات و گوێ لە ڕاو بۆچوونی خەڵک دەگرێت.
لەناو ئەوانەی سەردانی لەتیف ڕەشید دەکەن کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی و کادری هەموو حزبە سیاسییەکان هەن.
تیمێک کارمەندی پرۆتۆکۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی لە #بەغدا# لەگەڵی هاتوونەتەوە و لەگەڵ تیمێکی خۆی سەردانەکانی بۆ ڕێک دەخەن.
دەربارەی هۆکاری مانەوەی لە سلێمانی سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێکخستەوەی کۆشکی سەلام و شوێنی مانەوەی سەرۆک کۆمار لە بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرای کرد هەندێک تێکدان لە ئەساس و ڕێکخستنی کۆشکەکە و شوێنی سەرۆک کۆماردا هەیە لە بەغدا، پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە. گومان دەکەن ستافی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق بە ئەنقەست ئەو کارەیان کردبێت.
لەتیف ڕەشید لە نهۆمی سێیەمی ئەپارتمانی تەنیشت شاری جوان کە بەرانبەر گەڕەکی بەختیارییە پێشوازی لەو کەسانە دەکات سەردانی دەکەن. خۆی و ستافەکەی لەوێ دەمێننەوە و تا ئێستا هیچ بارەگایەکی یەکێتییان بەکار نەهێناوە بۆ ڕایی کردنی کارەکانی لە کاتێکدا هاوسەرەکەی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# سەرپەرشتیاری هەموو مەڵبەندەکانی یەکێتییە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و #هەڵەبجە#. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 403 times
Write your comment about this item!