ماوەی هەشت ڕۆژە #ئاکام عومەر#، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەهۆی تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەی فاروقی پزیشکی لەژێر چاوێری پزیشکدایە.
دوو ڕۆژ دوای بریندار بوونی ئاکام عومەر، هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی ئاکام عومەر ببرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی ناوبراوەوە، پزیشکەکان ئامادەنەبوون بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرن کە ئاکام عومەر لە ڕێگەی فڕۆکەوە بتوانێت گەشت بکات.
تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی فاروق، ئەوەیان بە بەرپرسانی یەکێتی وتووە، ئەوەی لەتوانای ئەواندا بووبێت بۆی جێبەجێکراوە و ئاکام عومەر ببرێتە هەر وڵاتێکی دیکەش هەر ئەوەی بۆ دەکرێت کە لەو نەخۆشخانەیە بۆی کراوە.
ماوەی هەشت ڕۆژە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دایە، بەڵام بەشێوەیەکی فەڕمی نە بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی نە تیمە پزیشکییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەڕمیان لەسەر دۆخی تەندروستی ئاکام عومەر بڵاونەکردووەتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,235 times
Write your comment about this item!