قایمقامی قەزای #شارباژێڕ#:
ئەو هاووڵاتیانە بەشێوەیەکی نا یاسایی ویستویانە بڕۆنە دیوی ئێران
قایمقامی قەزای شارباژێر ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ هەینی لە کاتی ڕۆشتنی سێ هاووڵاتی هەرێمی کورستان بۆ گوندێکی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێدەکرێت و هاووڵاتییەک گیان لە دەستدەدات و دووانی دیکەش بریندار دەبن، بەڵام نازانین دۆخی بریندارەکان چۆنە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای شارباژێر: ئەمڕۆ سێ هاووڵاتی کە خەڵکی گوندی #مەروێ# سەر بەناحییەی #سیوەیل# بوون، لە سنوری قەزای شارباژێر بەمەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکاریان لە گوندی #چۆمان# کە گوندێکی سەر سنورییە و سەر بە هەرێمی کوردستانە ویستویانە بچنە گوندی خاکی ئێرانەوە، بەڵام هەر لە گوندی (چۆمانی ئەوبەرەوە) کە سەر بەخاکی ئێرانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقە لەو سێ هاووڵاتییە دەکرێت.
لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە هاووڵاتییەک بەناوی (ڕەسوڵ مەحمود) و کوڕەکەی بەناوی #داستان ڕەسوڵ# و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی (مەحمود عەزیز) دەبنە قوبانی بە جۆرێک داستان ڕەسوڵ دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و دوو هاووڵاتییەکەی دیکەش بریندار دەبن، بەڵام نازانین دۆخی ئەوان چۆنە.
قایمقامی قەزای شارباژێر ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوری نێوان ئێمە و ئێران لە سنوری شارباژێر هیچ هاتووچۆیەکی فەڕمی نییە ئەو هاووڵاتیانە بەشێوەیەکی نا یاسایی ویستویانە بڕۆنە دیوی ئێران جا بەمەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکاریان بێت یاخود بەشداریکردنیان لە پرسەی خزم وکەسوکاریان لە ئێران. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 964 times
Write your comment about this item!