ئەزموونی هێنانە پێشەوەی ژنان لە پۆستە باڵا حکوومەییەکاندا جێبەجێ کرا ئەم جارە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەناو سەرکردایەتی خۆی ئەمە جێبەجێدەکات.
جەنابی سەرۆک بارزانی بەوردی و دیقەتەوە کاتێکی زۆری ماوەی ڕابردووی بۆ ئامادەسازییەکانی ئەم کۆنگرەیە تەرخانکردووە و هەموومان لە ژێر فەرمانەکانی جەنابیدا گەشبینین کە ئەم کۆنگرەیە نەوعی و بە دڵی جەماوەری پارتی دەبێت.
ئێمە پێویستیمان بە گۆڕانکاری و خۆ نوێکردنەوە و ئامادەسازییە بۆ ئەو تەحەدییە تازانەی لەبەردەم میللەتەکەماندان.
جیاوازی کۆنگرەی پارتی ئەوەیە هەموو لایەک لێی دەڕوانن و چاوەڕێی ئەوەن سیاسەتی پارتی ببینن بۆ مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتیمانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
یەکسانی و دادپەروەری مێژوویی بارزان بۆ هەموو سەردەمێک گونجاوە و ئەگەر ئێمە لەسەر ئەم ڕێچکەیە لابدەین جەماوەری پارتی لێمان قبوڵ ناکات، بۆیە ئەگەر لادانێک هەبووبێت لەو بنەمایانەی کە ڕێبازی بارزانییان لەسەر درووست بووە دەبێت لەم کۆنگرەیەدا چارەسەر بکرێت و ئەمە خواستی دڵی سەرۆکە بۆ داهاتووی پارتی. [1]
#ئامینا زکری#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 830 times
Write your comment about this item!