#پارتی دیموکراتی کوردستان#، دەست بە گەڕێکی نوێی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکی ئاڕاستەی لایەنەکان کردووە.
#مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، #نێچیرڤان بارزانی# جێگری ڕاسپاردووە بۆ دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان.
لەو چوارچێوەیە، نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان کردووە و لە نامەکەدا ئەجێندای کۆبوونەوەو ئامانجی سەردانەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە.
پارتی، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی لایەنەکانە، بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ کۆبوونەوە هەڵ کەن و ئەوانیش دەست بە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنەکان بکەن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، پارتی ئامانجییەتی دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی پارتی، پەیوەندی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان ئاسایی بکاتەوە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەکات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 820 times
Write your comment about this item!