ناونیشانی پەڕتووک: گوتاری هەواڵ لەڕۆژنامەی کوردیدا
ناوی نووسەر: غازی حەسەن
بابەت: لێکۆڵینەوە
دیزاینی بەرگ: ئیبراهیم ساڵح
دیزاینی تێکست: ڕەنجدەر جەبار
نۆرەی چاپ: یەکەم 2021 سلێمانی
چاپخانە: چوارچرا
تیراژ:(500)دانە
نرخ:(3000)دینار
ژمارەی سپاردن: لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەڕتووکخانە گشتییەکان ژمارە
(1771)ی ساڵی)2021)ی پێ دراوە.
لەتوێژینەوەدا پێویستە توێژەر بیر لەداڕشتنی هەندێک بنەما
بۆ لێکۆڵینەوەکەی بکات، واتا هیچ کارێکی زانستی ناتوانێت
ئامانجەکانی بەگونجاوی بەدی بهێنێت، ئەگەر بنەمایەکی ڕوونو
زانستی بۆ کارەکەی دانەڕێژێت. ئێمە دەمانەوێت بنەماکانی کردە
قسەیی وەکو پێوەرێکی زمانەوانی بەپشت بەستن بەزانستی
پراگماتیکی بۆ شیکردنەوەی هەواڵی ڕۆژنامەنووسی لە
کوردستاندا بەکاربهێنین، تاکو دابەشکردنێکی گونجاو لەمبارەوە
دروست بکەین، کە هاوشان بێت لەگەڵ بەکارهێنانی زمانی
کوردی لەهەوڵداو ئینجا بەدیهێنانی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لەبواری
)پەیوەندیکردنو گەیاندنی مەبەستو خوستەکان(لەگوتاردا.
تیۆری کردە قسەیی پەیوەندی بەفەلسەفەوە هەیە، کە)جۆن
ئۆستن(ی زانا دایهێناوەو کاری لەسەر کردووەو ئەمڕۆش لەزۆر
بواری زمانەوانی وەکو تیۆرێکی سەرکەوتوو بۆ لێکۆڵینەوە
بەکاردەهێنرێت.
من هیچ لێکۆڵینەوە، یان بابەتێکی نووسراوم لەمبارەوە لەزمانی
کوردی بەرچاو نەکەوت، بۆیە کاردەکەم لەم لێکۆڵینەوەیەدا
بنەمایەکی گونجاو بۆ کارکردن لەمبارەوە دابڕێژم، کە دەبێتە
مایەی ئاسانکاری بۆ توێژینەوەی زمانەوانیو هەروەﮪا کاری
داڕشتنو بەرهەمهێنانی ﮪەواڵ لەڕووی زمانەوانیو چۆنیەتی
پەیوەندیکردنو گەیاندنو باڵوکردنەوەی زانیاری بەشێوەیەک،
کە بەرپرسیاریەتی تێدا بەرجەستە بکرێت. چونکە هەر قسەیەکو
گوتنێک، یان دەربڕێنێک)نووسین بێت، یان گوتراو(کردەیەک
ڕادەپەڕێنێت، هەندێک لەو کردە قسەیانە، کارێک بەدی دەهێنن.
بۆیە ئەرکی نووسینی ڕۆژنامەنووسیو پیشەی ڕۆژنامەنووسانە
بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی زمانو چۆنیەتی بەدیهێنانی
گوتار بکەن، کە لەبنەڕەتدا ڕاپەڕاندنی کارێکە، لەڕێگەی
بەکارهێنانی زمانو پڕۆسەی پەیوەندیکردن بەو وەرگرانەی
ناوی دەنێین(گوێگر، خوێنەر، بینەر)[1]