دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بە داخەوه هەواڵی کۆچی دواييی هونەرمەندی ديار و ناسراوی کوردستان مامۆستا باکووری م پێگەيشت. پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خێزان و کەسوکار و دۆست و هاوڕێيانی و تەواوی هونەرمەندان و هونەردۆستانی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەميانم. هيوادارم خوای مەزن گيانی بە بەزەيی و ميهربانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە هەمووان ببەخشێت.
مامۆستا باکووری داهێنەر و ناوێکی دياری جيهانی گۆرانی و مۆسيقای کوردييە ساڵانێکی دوور و درێژی تەمەنی بە خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی بەسەر برد. ئه و لەگەڵ دامەزراندنی تيپی مۆسيقای باواجيی کۆيە، ڕەوتێکی نوێی هونەری هێنايە ئاراوە کە بۆ هەميشە بە بەرهەمە بەپێزەکانی لە ياوەرديی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
گيانی شاد و يادی هەميشە بە خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2/11/2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 937 times
Write your comment about this item!