بەهۆی ئەوەی بە #زمانی کوردی# قسەی کرد، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا ڕێگریکرد لەوەی پەڕڵەمانتارێکی #هەدەپە# قسەکانی تەواو بکات و پەڕڵەمانتارەکەش وتی، تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت دیموکراسی بەدینایەت
ئیمام تاشچیئەر پەڕڵەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە زمانی کوردی، لە ناو پەڕڵەمانی تورکیا قسەی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی تورکیا کرد، بەڵام لەلایەن حەیدەر ئاکار، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانەوە ڕێگری لێکرا.
ئیمام تاشچیئەر بە زمانی کوردی کاردانەوەی نیشاندا دژی ئەوەی کە بودجەیەک بۆ کورد لە یاساکەدا تەرخان نەکراوە و هەرچەندە مایکرۆفۆنەکەی کوژێندرایەوە، بەڵام بەردەوام بوو لەسەر قسەکردن بە زمانی کوردی.
جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا وتی مافی قسەکردن نادەم، هەربۆیە پەڕڵەمانتارەکەی هەدەپە وتی: تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت دیموکراسی لەم خاکە بەدی نایەت.
مەڕال دانش بەشتاش، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لەبەرانبەر هەڵوێستی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان وتی: ئەم زمانە زمانی زیاتر لە 30 ملیۆن کوردی دانیشتووی تورکیایە، ئایا کورد لە تورکیا هاووڵاتی کۆماری تورکیا نییە؟ ئایا باج نادات؟
ئاماژەی بە دروشمی ژن ژیان ئازادی کرد کە لەلایەن وتەبێژی هەدەپە و هاوسەرۆکی گستی هەدەپەوە وترایەوە و وتی کەس هەیە لەو دروشمە تێنەگات؟ ڕاشیگەیاند، لە پەیڕەوی ناوخۆدا ناڵێت بە زمانی کوردی ناتوانرێت قسە بکرێت.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 548 times
Write your comment about this item!