ناو: عاسی
ناوی باوک: مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-07-2022#
$ژیاننامە$
عاسی مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1952 خەڵکی گوندی زینانەی شارەدێی سەنگاو - شارۆچکەی چەمچەماڵە، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێراق ئێران- وەک سەربازێکی یەدەگ بانگکراوە بۆ ڕیزی سوپا و لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 1982 لەبەرەی جەنگ بە دیلگیرا و ماوەی 9 ساڵ وەک دیلی جەنگ لە ئێران مایەوە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ نیشتمان لە ڕۆژی 24ی ئابی 1990 بەسەر هەواری خاڵیدا هاتەوە، نە گوند مابوو نە هاوژین و منداڵ، چونکە هەموویان لەلایەن سوپای ئێراقەوە گیرابوون و ئەنفالکرابوون.
خێزانە ئەنفالکراوەکەی عاسی مستەفا بریتیی بوون لە:
1- عەزیمە عەلی ئەحمەد، لەدایکبووی 1955 هاوسەری
2- چرۆ عاسی، لەدایکبووی 1971 کچی
3- فەرەیدوون عاسی، لەدایکبووی 1981 کوڕی
4- ڕووخۆش عاسی، لەدایکبووی 1982 کچی
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چیرۆکی عاسی مستەفا بروانە: گەشتەکانی ئەنفالستان - دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم - 2021 - عومەر محەمەد [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,056 times
Write your comment about this item!