ناونیشانی بابەت: ئەو نیشانانەی ئاماژەن بۆ قەڵەوی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆری کێش و قەڵەوی هۆکاری گەلێک نەخۆشی و کێشەی تەندرووستی درێژخایەن و ترسناکە؛ بەڵام بوونی هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە پێویستە بە خێرایی کێشت دابەزێنێت و چیتر پشتگوێ نەخرێت.
1- ماندوو بوون و تەنگەنەفەسی دوای کەمترین جووڵە و چالاکی ڕۆژانە؛ وەک ڕویشتن بە پێ یان سەرکەوتن بە قادرمەدا.
2- تەسک بوونەوەی جل و بەرگ؛ ئەگەر جلەکانت چیتر بە بەرت نەبوو بە تایبەت لە ناوچەی کەمەر مانای ئەوەیە چەند کیلۆیەک چەوری لە ناوچەی ورگ کۆبۆتەوە.
3- تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک: نەخۆشی شەکرە، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشیەکان دڵ، بەرزی کولیستڕۆڵ و چەوریەکان، لاوازی سێکسی.
4- پرخەپرخ کردن لە کاتی نووستن.
5- ئازاری ئەژنۆ و پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ.
6- هەست کردن بە برسیەتی بەردەوام و تێر نەبوون.
7- گۆشەگیری و خەمۆکی و حەزکردن بە تەنیایی و نەچوونە دەرەوە.
8- تێک چوونی خەو؛ کەم خەویی یان خەوڵوایی بەردەوام و زۆر نووستن.
هەمیشە لە یادمان نەچێت دابەزینی کێش زۆر گرنگە بەڵام قەڵە و نەبوونەوە گرنگترە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 323 times
Write your comment about this item!