ناونیشانی بابەت: بۆچی کاتی پەتا و نەخۆشی ئارەزووی خواردن نامێنێت
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لە کاتی تووشبوون بە پەتا وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلوەنزا کەسی تووشبوو چ مناڵ یا گەورە ئارەزووی خواردنی نامێنێت بگرە هەندێ جار دڵی تێک دێت و ڕەنگە بڕشێتەوە و هەندێ جار یەکەم نیشانەی تووشبوون ڕەنگە نەمانی ئارەزووی خواردن یا کەم بوونەوەی بێت.
هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک پێویستی بە وزە هەیە و لە دەستپێکی پەتا وەرزیەکان جەستەی مرۆڤ بەلایەوە باشترە کە ڕێژەی بەکارهێنانی وزە و چالاکی خۆی کەم کاتەوە تا بتوانێت گرنگی بدات و تەرکیز بکاتە سەر بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش کە هەڵ دەشڵێت بە بەرنگاربوونەوەی هۆکارەکانی نەخۆشیەکە، لەشی مروڤ بەشی ئەوەنەی وزەی هەڵگیراوی تێدایە کە بتوانێت تا ماوەیەک هەڵ بکات بێ خواردن.
هەر هەمان هۆکاریش کە لە کاتی پەتا هەست بە بێهێزی و لەش قوڕسی دەکەین و هەست دەکەین پێویستمان بە پشووە و حەز ناکەین لە جێگای خۆمان بجوڵێن و تەنانەت تاقەتی قسەکردنیشمان نامێنێت.
هەرس کردنی خواردن بە تایبەت خواردنی ژەمێکی قورس و چەور جەستە هیلاک دەکات بۆیە یەکسەر دوای تەواو بوون هەست بە خەواڵوویی دەکەیت و خوا خوایە کەمێک پاڵ کەویت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 353 times
Write your comment about this item!