ناونیشانی بابەت: گرنگترترین هۆکارەکانی شت بیرچوونەوە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆر لە بیر چوونەوەی زانیاری و کاتی سەردان و پەیوەندی مرۆڤ دووچاری چەندان کێشە دەکاتەوە لە ژیانی ڕۆژانە و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێ و کەسە نزیک و هاوپیشەکانی؛ لە خوێندکارانیش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاستی خوێندن و لە تاقیکردنەوەدا، بەتایبەت ئەگەر لە ماوەی ڕابردوو و تازە وای لێهاتبێت.
$گرنگترترین هۆکارەکانی شت بیرچوونەوە:$
1- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان؛ وەک هەندێ دەرمانی دژی دڵەکزێ، چارەسەری میز ڕاگرتن، هەندێ دەرمانی دژە خەمۆکی، دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە.
2- خەمۆکی: یەکێک لە نیشانەکانی زۆر شت بیر چوونەوەیە.
3- دڵەڕاوکێ و قەلەقی و فشاری دەروونی و جەستەیی و ترسی بەردەوام و زۆر.
4- کێشەی تێک چوونی خەو و شەونخوونی بەردەوام و نەخەوتن بۆ ماوەی پێویست.
5- زۆر خواردنەوەی ماددە کحولیەکان
6- کەمی ڤیتامین B1، B 12.
7- سستی غوودەی دەرقی.
8- بەرزی ئاستی کالسیۆم لە خوێن دا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 330 times
Write your comment about this item!