ناونیشانی بابەت: سوودەکانی ساوەر
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سوودە تەندرووستیەکانی ساوەر گەلێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندرووستی مرۆڤ بە مەرجێک بە ڕێگەی کوردەوای خۆمان بەرهەم هێنرا بێت کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە و یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.
2- زۆر بەسوودە بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەوبوونەوە و زۆری کێش: چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
3- بەهێز کردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
4- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
5- خۆپاراستن لە مایەسیری.
6- خۆپاراستن لە نەخۆشیکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
7- خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
8- ڕێگری کردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و کەم کردنەوەی نیشانەکانی.
9- خۆپاراستن لە کەم خوێنی و چارەسەرکردنی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 321 times
Write your comment about this item!