#قوباد تاڵەبانی#:
ئۆغرت خێر بێت فەرماندە ئازاکەی کوردستان
کوردستان بەگشتی و هێزی کۆماندۆ فەرماندەیەکی ئازا و دڵسۆزی لەدەستدا، فەرماندە #ئاکام عومەر# بە تەمەنێکی کەمەوە ببووە جێگەی هیوا و ئومێدی هەموومان، ئەو نموونەیەکی باڵای جوامێری بوو، هەمیشە لە بەرەکانی شەڕدا خۆی دەخستە مەترسییەوە تا هاوسەنگەرەکانی بپارێزێت.
ڕۆحی شاد فەرماندە. دڵنیابە هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانت بە هەمان ڕۆح و ورە و باوەڕی تۆوە لە خەمی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی کوردستاندا دەبن و درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبن کە تۆ لەپێناویدا گیانی ئازیزی خۆت پێشکەش کرد.
تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە و دڵنیابە بەهۆی هەڤاڵ و سەنگەرەکانتەوە هەوڵ و ماندووبوونەکانت بێ ئاکام نابێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 554 times
Write your comment about this item!