ئەوە چییە؟ لەوسەر حەوزە، کراسەکەی سوور و سەوزە
لەناوی دوو کەوچکی دارین، شەوچلەی خەڵکی شارین
مەبەست لە کاشی پڕ لە دۆ و قەزوانە، ئەوە چییە لەوسەر حەوزە، کراسەکەی سوور و سەوزە، مەبەست لە کاشی دۆیە کە ڕەنگاوڕەنگە بە کراسی سوور و سەوز چووێنراوە، (کاشی: قاپی گەورەی قووڵ) لەناوی دوو کەوچکی دارین، واتە: دوو کەوچکی داری تێدایە بۆ دۆ خواردنەوە، شەوچلەی خەڵکی شارین، واتە: کاشییە دۆ بەتایبەت لە شەوچلەدا دادەنرێ و دەخورێتەوە. وەڵام (کاشی دۆی پڕ لە قەزوان) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 364 times