لە خولی پلە یەکی کوردستان
زانکۆی جیهان و #هەولێر# ڕووبەڕووی گارە و #بازیان# دەبنەوە
لەمیانی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان پێنچ شەممە #14-12-2022# پێنج یاری گرنگ لە یاریگا جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوەبچێت، یانەی زانکۆی جیهان لە سەر یاریگای یانەی پیشەسازی میوانداری یانەی گارە دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی شکستی هەفتەی ڕابردوویان بکەنەوە، یاریزانانی زانکۆی جیهان ئامادەکارییەکانیان بە نیەتی سێ خاڵی یارییەکەیە و گارەش نایەوێ بە دەستی بەتاڵ بگەرێتەوە شاری #دهۆک#، یانەی هەولێریش لە سەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی بازیان دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 672 times
Write your comment about this item!