#مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق ئاسایی بکاتەوە.
بەرهەم ساڵح لە ماوەی ڕابردوو هەوڵیداوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتەکە ئاسایی بکاتەوە.
بەرهەم ساڵح ئەو خواستەی لای چەند بەرپرسێکی باڵای پارتی باس کردووە و داوای لێکردوون، نێوەنگیری بۆ بکەن تا لەگەڵ بارزانی پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە.
وەڵامی ئەو بەرپرسانەی پارتی ئەوە بووە، کە بارزانی نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاسایی بکاتەوە و جەختیشیان کردووەتەوە، کە ئەوانیش بەهۆی هەڵوێستی توندی بارزانییەوە لەسەر سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق هیچیان پێناکرێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 619 times
Write your comment about this item!