ناونیشانی بابەت: دەرکەوتنی گڵکۆی حەزرەتی ئیلیاس
لە ساڵی 2018 دا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی #دیجلە# بەهۆی شکانی یەکێک لە دەرگاکانی بەنداوەکە، بووە هۆی دەرکەوتنی پاشماوەی خانووەکانی ناوچەی (چاریکۆرەن) کە پێشتر ژێرئاو کەوتبوو، لەگەڵ گڵکۆی گۆڕی حەزرەتی (ئیلیاس) پێش گواستنەوەی، کە یەکێکە لەو 25 پێغەمبەرەی ناویان لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، لەگەڵ مزگەوتی مێژویی، مەدرەسە و گۆڕستانەکانی ناوچەکە.
دوای ئەوەی لە 13ی کانوونی یەکەمدا بەهۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر ئاو لە بەنداوی دیجلەدا یەکێک لە دەرگاکانی پاش کردنەوەی شکا، 270 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە سەددەکە دەرچوو، بەمەیش نزیکەی 10 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە دابەزی.
لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوەکە هەندێک شوێنی نیشتەجێبوون کە پێشتر ژێرئاو کەوتبوون دەرکەوتن.
دوای کشانەوەی ئاوەکە پاشماوەی خانووەکانی گەڕەکی (چاریکۆرەن) گڵکۆی پێغەمبەر (ئەلیەسەع) لە گردی زیارەت بەر لەگواستنەوەی و مزگەوت و مەدرەسە و گۆڕە مێژووییەکان بەدەرکەوتنەوە.
بەشێک لە دانیشتوانی پێشووی گەڕەکەکە پاشماوەی خانووەکانیان دیتنەوە و چوونە سەر گۆڕی ئەو کەسوکارانەیان کە کەوتبوونەتە ژێرئاو و نزایان بۆ کردن.
عەبدولڕەحمان کڵچ-ی تەمەن 53 ساڵ کە یەکێکە لەو هاووڵاتییانە و بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەو گوندەوە کۆچیان کردووە بۆ شارۆچکەکە.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 346 times
Write your comment about this item!