#موسەنا ئەمین#:
- لە دوا سەردانی سوودانی بۆ ئێران داوی لێکراوە، بڕی چوار ملیار دۆلار بداتە ئێران لە بەرانبەر پێشکەشکردنی هەندێ خزمەتگوزاری بە ئێڕاق و ئەمەش ئەمەریکاییەکانی نیگەران کردووە.
- نەوتی ئێڕاق بە دۆلار دەفرۆشرێت و ئەو پارەیە لە ئەمەریکاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێڕاق و بەشێکی لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکا دەدرێتە ئێڕاق و لە هەموو گەڕاندنەوەیەک ئەوە بە بیری ئێڕاق هێنراوەتەوە، کە نابێت ئەو پارەیە بگاتە ئێران.
- لەم هەل و مەرجەدا هەریەک لە ئێران و سووریا و لوبنان، زۆر پێویستیان بە دۆلارە، بۆ ئەوەی لە ئێڕاقەوە بۆیان بچێت، بە قاچاغ و بە ڕەسمی و بە ئاشکرا بۆیان دەچێت.
- ئەمساڵ ئێڕاق نیو ملیار دۆلار نەوتی بە خۆڕایی داوەتە لوبنان، بۆ ئەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری بداتێ، بەڵام لە لوبنان چ کاڵایەک هەیە بدرێتە ئێڕاق؟
- تا 10ی مانگی 1ی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەران ناتوانێت بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجە کۆببێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 691 times
Write your comment about this item!