سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگاکە دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان: سەرپەرشتیار و ستافی کەناڵی کوردسات
(23) هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات لە ئێوە و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵەکە پیرۆز دەکەم، ئومێدی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵی کوردسات لەماوەی (23) ساڵ تەمەنی خۆیدا توانیویەتی ببێتە مینبەری دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، خزمەتی هەمووان بکات و بە ڕەچاوکردنی کلتووری کوردەواری بایەخ بە سێکتەرە جیاوازەکان بدات، دەخوازم لە داهاتووشدا بە هەمان ڕۆحیەتەوە بەردەوام بن و دەرفەتی زیاتر بڕەخسێنن بۆ پیشاندانی توانا و بەهرەکانی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەمووتان دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان