سێ مەڕە سێ سەرە
ئەحمەد پاشای لەسەرە
کلک درێژ نۆکەرە
مەبەست لە سێپا و مەنجەڵ و شیشی ئاگرخۆشکردنە، سێ مەڕ سێ سەرە، مەبەست لە سێپایە، (سێپا: ئامێرێکی سێ قاچە، مەنجەڵی دەخریتەسەر و ئاگری لەبندا دەکرێتەوە) ئەحمەد پاشای لەسەرە، پاشا لەڕووی پێگەی کۆمەڵایەتییەوە هەمیشە لە بەشی سەرەوەی کۆمەڵگەیە، بۆیە مەنجەڵی پێچووێنراوە لە کەسەر سێپا دادەنرێ. چوونکە هەردووکیان لەسەرەوەن، کلک درێژ نۆکەرە، مەبەست لە شیشی ئاگر خۆشکردنە. (لە کوردەواردا لەژێر سێپادا بە دار ئاگر کراوەتەوە بۆ چێشت لێنان، دەم دەم پێویستبووە کە بە شیشێک ئاگرەکەی ژێری خۆش بکرێت) . وەڵام (سێپا و مەنجەڵ و شیشەی ئاگر خۆشکردن) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 274 times