پێناسەی قەسیدە
بە عەرەبی (قصیدة)
قەسیدە: چەشنێ قاڵبی شیعرییە کە لە دوای مەسنەوی بە تولانی و زۆربوونی ڕادەی بەیتەکان ناودارە، بەڵام بەداخەوە هەندێ لە برایانی باشوور بە هەموو شیعرێکی بڵیند دەڵێن: (قەسیدە) . تەنانەت ئەگەر شیعری نوێش بێ. ئەمە لە سەتاسەت هەڵەیه.
قەسیدە قاڵبی دەورانی غەزنەوییە و لە شیعری کلاسیکی جاهیلی و دوای جاهیلی عەرەبیشدا هاتووە و پاشانیش هاتووەتە نێو ئەدەبی فارس و کوردەوە.
دەبێ حەتمەن مەبەستەکەی یەک شتی واحید بێ. وەسف، مەدح، ڕەسا، زەم و قەدح. هەوەڵ میسرەعی قافیەداربێ و باقی بەیتەکان قافیەی میسرەعە جووتەکانی لەسەر قافیەی بەیتی هەوەڵ بێت لە 16 کەمتر نەبێ و هەتا 270 بەیتیش بیندراوە. جاری وایە شاعیر لەنێوان شیعرەکەدا هەوەڵ بەیت کە پێی دەڵێن: (مەتڵەع) تازە دەکاتەوە و دەتوانێ لە قافیەکانی پێشتر کەڵک وەرگرێ.
چەند بەیتی هەوەڵی قەسیدە پێی دەڵێن (تەغەززول) دەبێ باسی شتێ بکا و لە بەیتی شەش و حەوتدا بچێتە سەر ئەسڵی مەتڵەب کە بەم بەیتە دەڵێن: (تەخەللوس) ئەم تەخەللوسە لەگەڵ نازناوی شاعیر فەرقی هەیە. بەیتی ئاخر کە دەڵێن: (موقەتتەع). ناوی شاعیر و تەخەللوس یان نازناوەکەی دێت لە بەیتە ئاخرییەکاندا شاعیر دۆعای بۆ (مەمدووحی) دەکات و پێی دەڵێن: (شەریتە).
قەسیدە دەورەی نەماوە بەڵام غەزەل کە لە قەسیدە جیا بووەتەوە ئێستاش هەر باوی هەیە و #حەمدی# لە بەستنی غەزەلدا بەقەوەتە کە لەوێدا باسم کردووه، بڕوا ناکەم هیچ قەسیدەسەرایەکی کورد بەقەد حەمدی قەسیدەی عالمانە و زانایانەی گوتبێ. مەگەر #نالی# لە قەسیدەی (قوربانی تۆزی ڕێگەتم) دەنا دەکرێ بە (حەمدی) بڵێی شاعیریی قەسایدی عالمانە.
حەمدی 17 قەسیدەی هەیە کە بەپێی نووسینەوەی خۆم ژمارەم بۆ داناوە و لە بەشی دووهەمی دیوانەکەیدا جێم بۆ تەرخان کردووە.
#محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) # [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 920 times
Write your comment about this item!