پێناسەی تەرجیعبەند
بە فارسی: (ترجیعبند) (ترجیعبند)
ئەم قاڵبە لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا هاتووەتە ئاراوە و لە سەردەمی پاشای سەفەوەییەدا بەتایبەت لە کاتی بەزۆر بە شیعەکردنی ئێرانیاندا لە لایەن سەفەوییەوە، لەگەڵ قاڵبی تەرکیببەند زۆرتر لە حەوت بەنددا دەبێت، زیاتر بۆ ڕەوزەی ئیمامانی شیعە دەگوتران و بە ئەوج گەیشت. تەرجیع و تەرکیب چەند غەزەلی بە یەکەوە لکان کە بەیتێ بەیەکیانەوە دەلکێنێ، کە ئەگەر بەیتەکە دووپات کرێتەوە دەبێتە تەرجیعبەند و ئەگەر بگۆڕدرێ دەبێتە تەرکیببەند. لە دیوانی چاپکراوی حەمدیدا ئەمەیان نەزانیوە و هەر بەندێک بە شێعرێک زانراون، بەڵام من هەمووم خستنەوە سەریەک.
حەمدی (4) تەرجیعبەندی بە قەوەتی هەیە بە بڕوای من حەمدی دەگاتە ئەو شاعیرەی کە لە ئەدەبی کوردیدا ببێتە گەورەترینی شاعیری قاڵیشناس و لە زۆربەی قاڵبەکاندا بە پسپۆڕی خۆی تاقی کردۆتەوە. یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی تەرکیب و تەرجیع ئەوەیە ئاخری غەزەلەکان دەبێ لەگەڵ سەربەندەکە پەیوەندی هەبێت دەنا سەرکەوتوو نابێ.
بە هەستکردن بەم مەرجە تەرجیعەکانی حەمدی لەو پەڕی بەقوەتیدایە.
#محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ) # [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 465 times
Write your comment about this item!