ناونیشانی پەرتووک: مامە سام چی دەوێت؟!
ناوی نووسەر: نوام چۆمسکی
ناوی وەرگێڕ: سەنگەر حەسەن نەجم
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای #فام#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
یەکێک لەو شتانەی کە حکوومەت یان وەبەرهێنەرە چڵێسەکان دەیانەوێت، بریتییە لە خەڵکانێکی ناکارا و بێدەنگ. کەواتە یەکێک لەو کارانەی کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی ژیان لەوان تاڵ بکەیت و ئاسوودە نەبن، ئەوەیە کە ناکارا و بێدەنگ نەبیت. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش ڕێگەگەلی زۆر هەن. بۆ نموونە تەنانەت بە تەنیا پرسیارکردنیش دەتوانێت کاریگەرییەکی گرنگت هەبێت. هەروەها خۆپیشاندان، نووسینی نامە و دەنگدان هەموویان دەتوانن مانادار بن، ئەگەرچی ئەوە بە دۆخەکەوە بەندە، بەڵام خاڵە سەرەکییەکە ئەوەیە کە دەبێت بەردەوام بێت و ڕێک بخرێت.
ئەگەر بچیتە خۆپیشاندانێک و دواتر بچیتەوە ماڵەوە، ئەوە هەر تەنیا شتێکت کردووە، بەڵام دەسەڵاتداران هیچ هەراسان نابن و کێشەیان نابێت. بەڵکوو ئەوەی ناتوانن لەگەڵیدا هەڵبکەن ئەوەیە کە فشارێکی بەردەوام هەبێت، کە ڕێکخراوەکان بەردەوام کار بکەن، یانیش کەسانێک کە بەردەوام پەند و وانە لە دوایین جارەوە فێر دەبن و جارێکی تر باشتر کارەکە ئەنجام دەدەن. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 315 times
Write your comment about this item!