$گەشتی جەیمس باکینگهام بۆ ئێڕاق و کوردستان و ناوچەی گەرمیان لە ساڵی 1816ز$
ئامادەکردن: #سەباح عەلی جاف#
جەیمس سیلک باکینگهام (1786 - 1855ز) نووسەر و ڕۆژنامەنووس و گەڕیدەی ئینگلیزی لە ساڵی 1816ز گەشتێکی بە ناوچەکانی #ئێڕاق# و #کوردستان# و #گەرمیان#دا کردووە، لەم گەشتەدا کە پاشتر وەک پەرتووک چاپکراوە زۆر لایەنی ئەو گەشتە ڕوون دەکاتەوە، هەر لەم گەشتەدا چەند وێنەیەکی شوێنەکانی کێشاوە، لەناو وێنەکاندا وێنەی #کفری# و #خانەقین# بەرچاودەکەون.
بەرهەمی ئەم گەشتەی باکینگهام دوو پەڕتووکی گەورەیە کە نزیکەی هەزار پەڕەییان لە خۆگرتووە و ئەو بەشەی کە پەیوەستە بە ئێڕاق و کوردستانەوە زۆر بەبەتی مێژووی لە خۆ دەگرێت، ئەوەی گەشتەکەی زیاتر شیرین کردووە وێنەی نایابی چەندین شوێنی ناوچەکەیە بەتایبەت بەغدا و #موسڵ# و کفری و خانەقین، پێدەچێت نیگارەکان لەلایەن خودی نووسەرەوە کێشرابن، ئەویش ڕەنگدانەوەی لایەنێکی گرنگی کۆمەڵگای ئێڕاقی ئەوکاتە و وێناکردنی شێوازی ژیانی پیشانداوە.
باکینگهام لە (27 ی ئایاری ساڵی 1816ز) لە شاری حەلەبەوە گەشتەکەی دەستپێکرد وە و بەرەو (ئورفا) کە ئێستا دەکەوێتە ناو خاکی تورکیاوە، لەوێ نزیکەی حەوت ڕۆژ ماوەتەوە، پاشان قۆناغ بە قۆناغ بەرەو #ئامەد# بەڕێکەوتووە، کە سێ ڕۆژ لەوێ مایەتەوە، دوای ئەوە ڕووی لە نووسەیبین کردووە، لەوێشەوە لە #شنگال#ەوە هاتووەتە ناو سنوورەکانی باشووری کوردستان و ئێڕاقەوە.
هەر لەم گەشتەیدا چووەتە موسڵ و پاشتر ڕووی کردووەتە #هەولێر# و #کەرکووک# و ڕێگەی بەغدای گرتووەتەبەر.
شایانی وتنە ئەم گەشتەی جەیمس سیلک باکینگهام لە لایەن سەلیم تەها تکریتی لە ساڵی 1968 بە دوو بەرگ وەرگێڕداوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە چاپخانەی ئەسعەد لە بەغدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 813 times
Write your comment about this item!