هەندێک کەس هەمیشە وا هەست دەکەن کە سەرمایانە هەرچەند پلەی گەرمی ئاسایی بێت و حەزیان لە شوێنی گەرمە و کۆمەڵێکی تریش بە بەردەوامی ئەو هەستەیان هەیە کە تەنیا دەست و قاچیان ساردە.
دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین هۆکارەکانی خستوەتەڕوو لەگەڵ شێوازی چارەسەرکردنی.
$گرنگترین هۆکارەکانی:$
1- سستی غودەی دەرقی؛ ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرقی لە ڕێژەیی ئاسایی کەمترە.
2- کەم خوێنی؛ هۆکاری زۆرە لەوانە کەمی ماددەی ئاسن، فۆلیک ئەسید، ڤیتامین B12، زینک، خوێنبەربوون، نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک سستی یان وەستانی گورچیلە، شێرپەنجە.
3- کۆنیشانەی ڕاینوێد.
4- دابەزینی فشاری خوێن.
5- دڵەڕاوکێ و قەلەقی و فشاری دەروونی.
6- نەخۆشی شەکرە بە تایبەت پاش چەند ساڵێک لە تووشبوونی یان کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکرا بێت بە باشی.
7- لاوازی و کەمی کێش بە تایبەت بەهۆی نەمانی ئیشتهای عەسەبی.
8- بوونی کێشە لە خوێنبەرەکان وەک نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
9- کەمی کانزا و ڤیتامینەکان؛ وەک کەمی ماددەی مەگنسێوم، کەمی ماددەی ئاسن، کەمی ڤیتامین B12 و B3.
10- تێکچونی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان دا.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
دەستنیشان کردنی هۆکارەکانی و چارەسەرکردنی بە شێوەی زانستی و گونجاو پاش پشکنینی نەخۆش لە لایەن پزیشکەوە و ئەنجام دانی پشکنینی خوێن و تیشک بە گوێرەی حاڵەتەکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 490 times
Write your comment about this item!