لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەمڕۆ #18-01-2023# بنەماڵەی حاجی مەزهەر سیرێ قەرەبوو کرانەوە و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابینکرا. لەبارەی قەرەبوو کردنەوەکەش حاجی مەزهەری سیرێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو پێداویستییەکانیان بۆ خۆیان و دراوسێکانیشیان دابینکردووە. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سوپاسی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە لە سەرەتای کارەساتەکەوە لەگەڵماندا بووە، هەر لە سەرەتای کارەساتەکەوە لە دەرهێنانی تەرمەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکانەوە هاوکارمان بوون و سەرجەم دامودەزگاکانیان ڕاسپاردووە کە هەر پێداویستییەک هەیە بۆ ئێمەی جێبەجێبکەن. باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەیان کردووە ناتوانین سوپاسیان بکەین، بەڕاستی هەر لە مام #جەلال تاڵەبانی# دەوەشێتەوە کە ئەو نەوە باشانەی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە و خزمەتییان پێشکەش بە ئێمە کردووە. لە بەشێکی تری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، حاجی مەزهەر ، ڕوونیکردەوە، هەر وەک لە یەکەم ساتەوە کاک بافڵ تاڵەبانی ڕایسپار هەموو کارێکمان بۆ بکرێت، ئێمە هەموو کارێکمان بۆ کراوە و سەرجەم پێویستییەکانمان جێبەجێکراوە، هەموو ئەوەی پێویستە لە قەرەبوو کردنەوە وە هەم بۆ خۆمان و هەم بۆ دراوسێکانیشمان کراوە. دەربارەی دورستنەکردنەوەی خانووەکەی کە ڕووداوەکە تێیدا ڕوویدا ئاشکرایکرد، من خۆم داوامکرد کە خانووەکەی خۆم بۆ درووستنەکەنەوە، چونکە ناتوانم لەو شوێنەدا بژیم، لە شوێنی تر هەموو شتێکیان بۆ کردووین، بۆئەوەی هەموو لایەک بزانن و نەوترێت بۆ خانووەکەی درووستنەکراوەتەوە ئەوە داواکاریی خۆم بووە و بە سوپاسەوە داواکەم قبوڵکراوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 803 times
Write your comment about this item!