شەوی ڕابردوو #18-01-2023#، لە ڕێگەی نێوان (نسێبین و #ماردین#) لە تورکیا تەقە لە ئۆتۆمبێلی خێزانێکی کوردی پارێزگای #دهۆک# کراوە و چوار لە ئەندامانی ئەو خانەوادەیە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە.
خێزانێکی کوردی پارێزگای دهۆک، ئەو خێزانە کاتژمێر یەک و نیو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چونەتە وڵاتی تورکیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ڕێگەی نێوان نسێیین و ماردین چەند ڕێگرێک ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو خێزانە گرتووە و تەقەیان لێکردوون. بەو هۆیەوە چوار لە ئەندامانی ئەو خێزانە گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی دیکەشیان بە سەختی برینداربوون.
ئەو خێزانەی گیانیان لە دەستداوە خەڵکی شارۆچکەی #ئامێدی#ن و لە عەشیرەتی ڕێکانین... ئەو کەسەی بریندارە ناوی (مەلا ئەحمەد جەلالەددین) ە.
ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە ناوی (حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مامیسییە) و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی ڕێکانی کە خۆی و هاوسەرەکەی و کچێکی گیانیان لە دەستداوە.
مەلا ئەحمەد جەلالەددین، کە یەکێکە لە بریندارەکان، مامۆستایەکی دیاری ئایینییە لە پارێزگای دهۆک و قوتابی دکتۆرایە لە پارێزگای ماردینی تورکیا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 654 times
Write your comment about this item!