ناونیشانی بابەت: وردەکاری دزینی شوێنەوار لە #چیای ماکۆک#
شەوی ڕابردوو، ڕووبەڕوو بوونەوەی چەکداری لەنێوان گرووپێک و ئاساییشدا ڕوویدا لە چیای ماکۆک لە سنووری شارۆچکەی #حاجیاوا# لە ئیدارەی #ڕاپەڕین#.
هێزەکانی ئاساییش بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە گومان دەکرێت سەرقاڵی گەڕان بوو بن، بە مەبەستی دزینی پارچەی شوێنەواری لەنێوان گوندەکانی دۆڵناران و ئەنگۆزی دۆڵی خۆشناوەتی.
پاش ڕووبەڕوو بوونەوە، گرووپەکە بەبێ ئەوەی ژمارەو ناسنامەیان ئاشکرا بێت هەڵهاتوون و ئاساییشی ڕاپەڕین هۆکاری هەڵهاتنیانی بۆ سەختی و تاریکی ڕێگاکانی چیای ماکۆک گەڕاندوەتەوە.
ئاساییشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکیدا ڕایگەیاند کە ئەوان سەرقاڵی بەدواداچوونن بۆ دەستگیرکردنی گرووپەکەو ئاشکرا کرنیان.
ساڵی ڕابردوو چەند پەیکەرێکی شوێنەواری لەناو ئەشکەوتی بێتکار لە گوندی نۆرە لە چیای ماکۆک شکێنران کە گومان دەکرێت بە مەبەستی بردن و فرۆشتن ئەو پەیکەرانە شکێندرابن.
پێشبینی دەکرێت هەمان ئەو گرووپە بۆ بردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانە شەوی ڕابردوو چووبنە ئەو ئەشکەوتە لە چیای ماکۆک.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 791 times
Write your comment about this item!