دوای ئەوەی وەزارەتی تەندرووستی بەهۆی گرانبوونی نرخی دەرمانەوە دۆسیەیەکی لە دادگا دۆڕاند، بەڵام هێشتا ئامادە نییە بڕیاری دادگا جێبەجێ بکات، ئەندامێکی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیش چارەسەری ئەو کێشەیە بڵاودەکاتەوە.
#کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: دوای دۆڕاندنی دۆسیەکە لە دادگا وەزارەتی تەندرووستی، هێشتا دەیەوێت دەرمان گرانتر بکات و بڕیاری دادگا جێبەجێ نەکات.
کاروان گەزنەیی دەڵێت: لە کاتێکدا بڕیاری نایاسایی تەندەرەینگی ستیکەری دەرمان وەستێندراوە، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی پابەندی بڕیاری دادگا نابێت، و جارێکی دیکە بەبێ پڕۆسەی تەندەرینگ ستیکەری دەرمان دەداتەوە بە کۆمپانیایەک، کە ئەمەش نرخی دەرمان زۆر گرانتر دەکات.
سەرباری دۆڕاندنی دۆسیەکە لە دادگا، بەڵام وەزارەتی تەندرووستی دووبارە و بە نایاسایی و بەبنووسراوی ژمارە (1-1-6063) و لە ڕێکەوتی #28-11-2022#، بە شێوەی ڕاستەوخۆ داویەتی بە کۆمپانیایەکی دیکە، کە سەرلەبەری نایاساییە، ئەم نایاسایی بوونە ڕاستەوخۆ نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەکات و وا دەکات کە نرخی دەرمان زۆر بەرز ببێتەوە، ئەمەش بە ئاگاداری وەزیری تەندرووستی و بەڕێوبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە بەرژەوەندی کۆمپانیایەک کراوە، کاروان گەزنەیی وادەڵێت.
ئەندامەکەی پەڕڵەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: چارەسەری ئەم بابەتە تەنیا دوو ڕێگەیە،
یەکەم: نرخی دەرمان یەکبخرێت، بەڵام بە مەرجێک نەک هەر بۆ نۆڕینگە پزیشکییەکان، بەڵکوو بۆ کۆمپانیاکانیش تا خەڵک بە کەمترین نرخ دەرمانی دەستبکەوێت.
دووەم: دەستهەڵگرتنی سیاسییەکان لەم دۆسییە و وەرگرتنی ڕێڕەوی یاسای لە تەندەرینگ بۆ هێنانی دەرمان و پێدانی سیتکەر و پابەند بوون بە بڕیاری دادگا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 630 times
Write your comment about this item!