$شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە$
#عەلی حەمە ساڵح# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و #سۆران عومەر# ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایانگەیاند: شێوازێکی مەترسیداری سپێکردنەوەی پارە لە ڕێگەی بانکە ئەھلیەکانی ئێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی 6 ساڵدا 78 ملیار دۆلار لە 48 بانکەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرۆتە دەرەوەی ئێراق، چوار لەو بانکانە لە ھەرێمی کوردستانن.
ڕاشیانگەیاندووە، لەنێوان ساڵانی 2009 بۆ 2014 نزیکەی 128 هەزار و 165 حەواڵە بۆ دەرەوە ئەنجامدراوە کە بڕی پارەکە (209 ملیار و 999 ملیۆن دۆلار) بووە، لە کۆی ئەم حەواڵە و مەبلەغە 19 ھەزار و 93 حەواڵەی کەس نازانێ کێ ناردویەتییە دەرەوەی ئێراق، بڕی ئەو پارانەش 78 ملیارو 583 ملیۆن دۆلارە!
ڕوونیشیان کردووەتەوە: ئەو 78 ملیار دۆلارەش کە قەیدەکانی ناوی کەسی لەسەر نەبووە و حەواڵە کراوە لە ڕێگەی 48 بانکەوە براوەتە دەرەوەی وڵات.
بەشێک لەو بانکانە لقیان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەو 78 ملیار دۆلارە 10 ملیار و 781 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی چوار بانکی ھەرێمەوە حەواڵە کراوە! کە بریتین لە:
- مصرف اربیل 3 ملیار و 619 ملیۆن دۆلار.
- مصرف الشمال 3 ملیار و 916 ملیۆن دۆلار.
- مصرف کوردستان 1 ملیار و 961 ملیۆن دۆلار.
- مصرف جیھان 1 ملیار و 283 ملیۆن دۆلار.
بەکۆی گشتی 10 ملیار و 781 ملیۆن دۆلار لەم چوار بانکەوە ڕۆشتۆتە دەرەوەی ئێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە بوونی ھەبێت کە ئەو پارەی ناردووە!. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 650 times
Write your comment about this item!