چەند هەڵەیەکی ژیانی هاوسەرگیری هەیە کە ژیانت دەشێوێنێت و پێویستی بە چاککردنەوە هەیە لە حاڵەتێکدا ئەگەر چاک نەکرێت ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە و کۆتایی هێنان بە پەیوەندییەکەتان، هەر بۆیە گرنگە زوو دەستبەرداریان ببیت.
1-ئالودەبوون
ئالودەبوون بە هەر شتێکەوە ژیانت تێکدەدات، ئالودەبوون بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان جگەرەکێشان، یان بازاڕکردن و کارکردن، هاوشێوەی خیانەت کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکەتان هەیە.
2-گفتوگۆنەکردن
هەمو گفتوگۆیەک کۆتاییەکەی شەڕکردن نییە، گفتوگۆی نەرم دەکرێت ئەنجامی زۆر ئەرێنی لێبکەوێتەوە و لێکتێگەیشتن درووستبێت، پەیوەندییەکەتان زیاتر پتەو دەکات.
3-بینینی هاوسەرەکەت وەکوو دوژمن
پێویستە بزانیت هاوسەرەکەت هاوبەشی ژیانتە نەک دوژمنت، هەربۆیە دوربکەوەرەوە لەوەی هەموو کارێکتان بۆ دژایەتیکردنی یەکتر بێت.
4-ڕێگەدان بەوەی کەسێک بێتە نێوانتانەوە
ڕێگە مەدە لە کاتی تێکچونی پەیوەندی تۆ و هاوسەرەکەت یان بوونی هەر گرفتێک لەنێوان کەسێکی دیکە بێتە نێوانتانەوە، چونکە گرفتەکان قوڵتر دەکاتەوە.
5-بەسەربردنی کاتەکان بە شەڕکردن نەک بە چارەسەرکردن
ئەگەر لە هاوسەرەکەت بەدوای ئەو خاڵانە بگەڕێیت کە تۆ توڕە دەکات، ئەوا چەند خاڵێکی زۆر دەدۆزیتەوە و وادەکات ڕقت لێیبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەدوای ئەو خاڵانەدا بگەڕێی کە تۆ دڵخۆش دەکات پەیوەندیتان بەهێز دەبێت، ئەمەش وادەکات لە کاتی ناکۆکی بەدوای چارەسەر بگەڕێیت بۆ چاکبوونەوەی پەیوەندییەکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 533 times
Write your comment about this item!