بابمردە، خەوی لێئەکەوێ، داکمردە خەوی لێئەکەوێ، لەبرسامردە خەوی لێناکەوێ.
بابمردە یان داکمردە: بە کەسێک دەوترێ کە هەتیوکەوتبێ بێکەس و بێدەر. کورد ئەڵی: برسێتی ڕەگی شێتی بەدەمەوەیە، واتە: ئەو کەسانەی کە برسیبن، ئارامیان لێدەبڕێت و لەپێناوی بەدەستهێنانی خۆراکدا پەلاماری هەموو شتێک دەدەن چونکە دەردی برسێتی لە هەموو دەردێک گرانترە. بەڵام کەسی هەتیو و باب و دایک مردوو، سەرکز لە سووچیکدا دادەنیشێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 626 times