#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پڕۆژەی ئاشتەوایی حیزبەکەی دەخاتە بەردەم بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان#.
بەشێکی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ مەکۆی سەرەکی گۆڕان و کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی ئاشتەوایی یەکێتی بووە.
بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت گۆڕانیش ببێت لە بەشێک لە پڕۆژەکەی یەکێتی، کە بەم نزیکانە بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت.
پڕۆژەی ئاشتەوایی ناو یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو حیزبەکە و درووستکردنی بەرەیەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 554 times
Write your comment about this item!