بە بۆنی کەبابەوە هات، نەیزانی کەر داخ ئەکەن.
کەباب لەکاتی برژاندنیدا بەپشکۆ بۆنی زۆر بڵاودەبێتەوە و خەڵک ئارەزووی بۆی دەچێت، هەموو کەسێک هیوا و ئارەزووی هەیە و لە هەوڵی بەدەستهێنانیایەتی، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بە هیوایەکی باشەوە ڕووبکاتە جێگە و شوێنێک و وادەرنەچی، بەناچاریی بە بێهیوا بگەڕێتەوە و هیچی دەستنەکەوێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 616 times