گۆڤاری Helpraxisentی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ڤیتامین C یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، بەو پێیەی جەستە خۆی ناتوانێت بەخۆی بەرهەمی بهێنێت، بەڵکوو لە ڕێگەی سیستەمی خۆراکییەوە بەدەستیدەهێنێت.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، جگە لەوەی ڤیتامی سی زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش، لەهەمان کاتدا بە دژە ئۆکسانێک دادەنرێت کە بەرەنگاری ئەو ڕەگە ئازادانە دەبێتەوە کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون، جگە لەوەی ئەو ڤیتامینە کە بە ترشی ئەسکۆربیک ناسراوە، بە یەکێک لەو ڤیتامینە وەسفدەکرێت چارەسەرێکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە سەرما بردنەکان و ئەنفلۆنزا.
سەبارەت بەبڕی پێویستی جەستە، ئەوە بەپێی تەمەن دەگۆڕێت، منداڵ پێویستی بە40 ملیگرام هەیە تا دەگاتە 6 مانگ، هەروەها 50 ملیگرام تا دەگاتە تەمەنییەک ساڵ، کەسێکی تەمەنی 19 ساڵ و سەروتر پێویستی بەڕێژەیەک هەیە کە لەنێوان 75 بۆ 90 میلیگرامدا بێت.
لە لیستی ئەو سوودانەی ڤیتامین سی پێشکەشیدەکات بریتییە لە درووستکردنی کۆلاجین و گرنگییەکەی بۆ خوێنبەرەکان و بنیاتنانی ماسوولکەکان و چاکبوونەوەی برین و گوێزەرەوەی دەمارەکان، هەروەها گۆڕینی دۆپامین بۆ سیرۆتۆنین کە گرنگە بۆ گەشەی ئێسک.
لەنێو ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە میوەکانی لیمۆ، سێو، برۆکلی، بیبەر، گواڤا، پەتاتە و تەماتە، جگە لەبەردەستبوونی لە شێوەی تەواوکەرە خۆراکییەکان، بەڵام دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکدا بخورێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 433 times
Write your comment about this item!