ئەم شەڕە لە ڕێکەوتی #26-12-1976# لە گوندی #شارستێن# ی باکووری ڕۆژاوای پارێزگای #سلێمانی#، لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی دووی سەرکردایەتی کاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و دوو فەوجی سوپای ڕژێم ڕوویدا و بە پاشەکشێی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی شارستێن کۆتایی هات.
$ڕوودانی شەڕ$
دوای هێرشی #11 -10-1976# ی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر شارەدێی #بنگرد#، حکومەت بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکانی بنگرد و دەوروبەری چاودێری جموجۆڵی پێشمەرگەی دەکرد، دوای خۆ ئامادەکردن لە ڕێکەوتی 25-12-1976 هێزەکانی حکومەت دەستیان بە پێشڕەوییەکانیان کرد و گەیشتنە گوندی سێدەر، لەوێوە هێزەکانی پێشمەرگەی سەرکردایەتی کاتی بە فەرماندەیی #کەمال کەرکووکی# بۆ بەرگرتن بە پێشڕەوییەکەی سوپا بەرەو ئەو گوندی سێدەر بەڕێکەوتن، کاتێک هێزەکەی پێشمەرگە گەیشتە سەربەرزاییەکانی زکریا، حکومەت دەستی بە لێدانی گوندەی سێدەر کردبوو، بۆیە هێزەکەی پێشمەرگە هاتنەخوارەوە و دابەشی سەر دوو میحوەر کران، فەقێ ئیسماعیل و مولازم حەسەن خۆشناو میحوەری سێدەریان پێ سپێردرا و ساڵح ئاوەزەی، شێخ حسێن لۆتەر و بایز عەبدوڵڵاش بە مەفرەزەیەکی سی و پێنج کەسییەوە بە فەرماندەیی کەمال کەرکووکی و نەسرەددین مستەفا بەرەو گوندی شارستێن بە ڕێکەوتن و هەر لە و گوندە لەگەڵ هێزەکەی حکومەت ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، سوپای ڕژێم لە دوکانەوە لە دوو قۆلی تر هێرشیان هێنایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی شارستێن، بەیانی ڕۆژی 26ی کانوونی یەکەمی 1976 شەڕێکی قورس لەنێوان هەردوو لادا ڕوویدا، بەهۆی ئەو نابەرابەرییەی لە چەک و پێداویستییە سەربازییەکان لەنێوان هەردوو هێزدا هەبوو، هێزەکەی پێشمەرگە ناچار بە پاشەکشێ کرا، لەگەڵ ئەوەشدا توانیان زیانێکی گەورە لە هێزەکەی حکومەت بدەن، لە و شەڕەدا لەڕووی سەربازییەوە هێزەکەی ڕژێم نزیکەی سەد سەربازیان لێ کوژرا (لە چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بە کوژرانی سەد و شەست و سێ سەرباز کراوە و هەلیکۆپتەرێکیش خراوەتەوە خوارەوە) لەبەرانبەردا هێزەکەی پێشمەرگەش حەفت بۆ نۆ شەهید و نۆ برینداریان هەبوو لەنێویاندا فەرماندەی هێزەکەی پێشمەرگە کەمال کەرکووکی و نەسرەددین مستەفا جێگری بەرپرسی هەرێم بریندار بوون.
لە هێرشەکەیدا بۆ سەر گوندی شارستێن هێزەکانی حکومەت دەستیان لەهیچ نەپاراست، لە لێدانی خەڵکی سڤیل و سووتاندن و وێرانکردنی گوندەکەیان، تەنیا لە و هێرشەدا نۆ کەسی سڤیل شەهید کران کە لەنێویاندا ژن و منداڵ لە تەمەنی چوار ساڵی تا هەشتا ساڵی بەدی دەکران و سی و دوو کەسی تریش بریندار بوون. نزیکەی سەد پیاو، ژن و منداڵی بێتاوان لە لایەن سوپای ڕژێمەوە بەدیل گیران و ڕەوانەی بەندیخانەکان کران، تەواوی بریندار و ئاوارەکانی ئەم شەڕە پاش بەکۆتا هاتنی گواسترانەوە بۆ گوندی خوڕخوڕە و لەوێ لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە خزمەتکران و حەوێنرانەوه. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 356 times
Write your comment about this item!