لەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاسانسۆر (مەسعەد) لە زۆربەی تەلار و باڵەخانە بەرزەکاندا خەڵک کەمتر بۆ سەرکەوتن قادرمە بەکاردەهێنن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا زۆر سوود و کەڵکی بۆ تەندرووستیی مرۆڤ هەیە، کە دیارترینیان بریتییە لە:
- کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر سووتاندنی کالۆرییەکان و دابەزینى کێشی جەستە.
- هانی دڵ دەدات بەشێوەیەکی باشتر کاربکات، لەبەرئەوەی لێدانەکانی دڵ زیاتر دەکات.
- بەهۆی فراوانکردنی سییەکان یارمەتیی باشترکردنی پڕۆسەی هەناسەدان دەکات.
- ماسوولکە بەهێزتر دەکات و ڕێگری دەکات لە فشەڵبوونی ئێسک.
- سوڕی خوێن چالاک دەکات و تەندرووستیی لولەکانی خوێن دەپارێزێت.
- ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
- جەستە هۆڕمۆنی ئەنرۆفین دەردەدات کە دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونیی کەم دەکاتەوە.
- بۆ ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە سوودی هەیە.
- بەڵام ئەوکەسانەی کێشەی بڕبڕەکانی پشت و نەخۆشی ئێسکەکانی قاچیان هەیە و تەمەنیان زۆرە، باشتر وایە قادرمە بۆ هاتوچۆیان بەکارنەهێنن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 843 times
Write your comment about this item!