لە زنجیرە شەرەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لەنێوان هێزی پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەگەڵ سوپایی ئێراق شەڕێکی گەورە لە ناوچەی #پیرەمەگروون# لە #28-04-1965# دەستی پێکرد و تاوەکوو 12ی ئایاری هەمان ساڵ بەردەوام بوو، ئەو شەڕانە لە ناوچەکانی پیرەمەگرون کە سەر بە پارێزگایی #سلێمانی# ە کە لەنێوان سوپای ئێراق بە سەرکردایەتی عەمید ڕوکن زەکی حسێن حیلمی فەرماندەی سوپای ئێراق و تاریق ئەحمەد فەرماندەی هێزی پێشمەرگەبوو، ئەو شەڕانە ماوەیەکی زۆر درێژەیان کێشا.
#ئامادەکارییەکان#
حکومەتی ئێراق بۆ هێڕشکردنە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، دوو لیوای لە سوپاکەی لەگەڵ نزیکەی سێ هەزار جاش و بەکرێگیراوی کورد و دوو هەزار عەرەبی عەشائیر و چڵکاوخۆری ئامادەکرد بۆ هێڕشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی پیرەمەگرون، بەتایبەتی مەبەستی داگیرکردنی بارەگای هێزی ڕزگاری بوو لە گوندی #زێوە#، ئەوە قۆناغی یەکەمی پلانی سوپای ئێراق بوو، لە قۆناغی دووەمیش هەڵکشانی بوو بەرەو ناوچەکانی سەراخیا بوو لە دەڤەری جافایەتی.
$دەستیپێکردنی هێڕشی پێچەوانە لەلایەن پێشمەرگە$
پاش ئەوەی هێڕش دەستی پێکرد بەرەو ئاڕاستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە، سەرەتا سوپای ئێراق سەرکەوتوو بوو لە وەدەست هێنانی ئامانجەکانی لە هەندێ شوێن، توانی گوندی زێوە و بەشێک لە شوێنەکانی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری پیرەمەگروون داگیر بکات و لەدەست هێزی پێشمەرگەی دەر بهینێت، بەڵام ئەو سەرکەوتنەی سوپا زۆر درێژەی نەکێشا، بەڵکوو هێڕشی پێچەوانە لەلایەن پێشمەرگە دەستی پێکرد، توانیان هەموو شوێنە لەدەست چوەکانیان لە دەستی سوپای ئێراق ڕزگار بکەن و جارێکی تر بیگەڕێننەوە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە.
لە و شەڕانەدا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر سوپای ئێراق کەوت و وێڕای ئەوەی کەنەیتوانی ئامانجەکەی وەدەست بهێنێت و ئەو شکستە وایکرد کە دواین جار بێت کە بتوانێت هێڕش بکاتە سەر ناوچەکە. [1]