$بۆچی خەو دەبینین؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
بەگوێرەی تیۆریای پەرەسەندن کە زۆرینەی ڕەهای زانستی بایەلۆژی وپزیشکیی نوێ وەک تێورییەکی فەنکشناڵ پشتی پێدەبەستێت بێت لە مێژووی دروورودرێژی پەرەسەندنی بایەلۆژیی مرۆڤ و زیندەوارانی دیکەدا نەیچراڵ سەلێکشن وایکردووە هەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون بۆ مانەوەی زیندەوەرێک لەگەڵی ماونەتەوە و هەموو ئەو شتانەشی کە پێویست نەبووبن بۆ مانەوە لەنێوچوون. مانەوە لە ژیان سەنگی مەحەک بووە بۆ پەرەسەندن یا نەمانی ئۆرگان و دیاردەکانی زیندەوەرێک.
بۆنموونە کلک و لەسەر چوارپەل ڕۆیشتن بۆ ئێمەی مرۆڤ پێویستییەک نەبوون لە مانەوەماندا بۆیە هەر زوو کلکەکەمان فڕێداوە و گەوریی کاسەی سەریشمان بەبەراورد بە جەستەمان و سووتاندنی بڕێکی زۆر لە گلوکۆز لەلایەن مێشکمانەوە وایکردووە بکەوینە سەر دوو پێ و دەستەکان لە زەوی داببڕین، چونە هەڵگرتنی کاسەیەکی وەک کاسەی سەر بەو قەبارەیە زۆر زەحمەتە لەسەر چوارپەل.
پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایا خەوبینین چ ڕۆڵێکی هەیە لە مانەوەی ئێمەدا ەسەر ئەم هەسارەیە؟ ئایا ئێمە بە بێ بینینی خەو ناتوانین بمێنینەوە؟ گەر خەوبینین پێویستییەک نییە بۆ مانەوەی ئێمە ئەی بۆچی لەگەڵمان ماوەتەوە؟ گەر شتێکی پێویستیشە بۆ مانەوە بۆچی دەیان جۆر هەن خەو نابینن بێ کێشەش ماونەتەوە؟ خەو بینین چ ڕۆڵێکی هەیە لەوەی ئێمە لەسەر ئەم ئەستێرەیە بمێنینەوە؟ [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 533 times
Write your comment about this item!