دەقی پەیامەکەی پوک میدیا:
هەڤاڵ کاک محەمەد کەریم سەرنووسەری کوردستانی نوێی ئازیز
هەڤاڵانی جێگر و سکرتاریەتی نووسین و ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی نوێ
بەناوی ستافی سایتی ڕەسمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# PUKMEDIA ەوە پیرۆزبایی داگیرساندنی مۆمی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-تان لێدەکەین.
کوردستانی نوێ یەکێکە لە شانازییەکان کە یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دوای ڕاپەڕینی ئاداری گەلەکەمانە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو دەستپێشخەرییەشی کرد بە ئامانجی فراوانکردنی ئازادی و ئازادی ڕەخنە وەک پایەیەکی دیموکراسی و درێژەدان بە پەرەپێدانی هۆشیاریی سیاسیی و کلتوری خوێندنەوە و بە ئاگایی کۆمەڵگەی کوردەواریی.
کوردستانی نوێ جیا لە ئەرکە ڕۆژنامەگەریی و ڕۆشنبیرییەکەی، خوێندنگەی چەندین نووسەر و ڕۆژنامەنووس بووە کە لەسەر بنەمای پرۆفیشناڵی بوارەکە پێگەیشتوون، هاوتەریبیش ئەم ڕۆژنامەیە توانیویەتی لەبەرامبەر ئاڵنگارییەکانی قۆناغی نوێی کاری میدیایی وەک ڕۆژنامەی کاغەزبمێنێتەوە و لەسەر گەیاندنی پەیامە فرەرەهەندەکانی بەردەوام بێت، ئەوەش بە ماندوبون و دڵسۆزیی خێزانی کوردستانی نوێیە.
عەتا کەریم
سەرنووسەری PUKMEDIA[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!