دەقی پیرۆزبایی سەرکەوت محەمەد غەفور:
پەیامی هەڤاڵ سەرکەوت محەمەد غفور بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKMEDIA
بەرێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ماڵپەری PUKMEDIA ی ئازیز.
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتانەوە ، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین .
ماڵپەڕی PUKMEDIA وەک پێشەنگی میدیای ئەلیکترۆنی، ڕۆڵ و کاریگەری له میدیا و گواستنەوەی ڕووداوەکان هەنگاوێکیی پڕ بایەخ و وێستگەیەکی گرنگی خەباتە مێژوویەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، هەمیشە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست بووە و ڕێنوێنێکی بەئەزموون بووە لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا ، لەماوەی تەمەنی پڕ شکۆیدا جگە لە پەیام و دید و بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، توانیویەتی ببێتە سەکۆیەکی ئازاد بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی خوێنەران بووە لە سەرتاسەری جیهان .
دووبارە بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین هەر شادو سەرکەتووبن .
سەرکەوت محەمەد غفور
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!