دەقی پیرۆزباییەکەی مەڵبەندی(17)ی ڕێکحستنی ڕۆژئاوای #کەرکووک#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ عەتا کەریم سەرنووسەری PUKMEDIA
هەڤاڵان ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی PUKMEDIA
بەبۆنەی (20)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKMEDIA ئۆرگانی ڕةسمي یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی سایتەکەتان دەکەین و هیوادارین لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن.
ئەم سایتە بوێر و ڕاستگۆ و سەنگینە کە دیاری و یادەوەری سەرۆک #مام جەلال#-ە، تۆمارێکی گەورەی مێژووی یەکێتیي نیشتمانيی کوردستان و ڕووداوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهانیشە ، هاوکات بە ڕەچاوکردنی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووەتە فێرگەیەک بۆ پێگەیاندن و ناسینی چەندین کادیری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان و عێراق.
چۆن لە (20) ساڵی ڕابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردیدا کرد و لەم پێناوەشدا ڕەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیاین لە ئایندەشدا سایتە جوان و خۆشەویستەکەی PUKMEDIA بەردەوام دەبێت لە پێشکەوتن و ھەموو کونجێکی ئەم جیھانە پڕ دەکات لە زانیاری و ھەواڵ و هەمیشە لە پێشەنگ دەمێنێتەوە
هیوادارین PUKMEDIA بە بەرنامه و پلانی نوێوە پێ بنێتە ساڵێکی نوێی تەمەنییەوە و خۆتان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان ساز بدەن، تاوەکو لەپێشەنگیدا بمێننەوە.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ستافە ماندوونەناسەکەتان دەکەین وپاڵپشتی و پشتیوانیتان بۆ دووبارە دەکەينەوەو هەموومان پشتیوان دەبین بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی یەکێتی بکەینەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنەکان.
مەڵبەندی(17)ی ڕێکحستنی ڕۆژئاوای کەرکووک
2023-1-21[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!