ناو: عادل
نازناو: قادری
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #جوانڕۆ#
$ژیاننامە$
عادل قادری لە ساڵی 1985ی زاینی لە شاری جوانڕۆ لەدایکبووە، زیاتر لە دە ساڵە وەکوو نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس دەرکەوتووە لە ئێستادا 2023 و لە زۆربەی گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بابەت و نووسینی بڵاو کردووەتەوە و سەرنووسەری حەوتەنامەکانی سۆران و دەنگی کوردستان (تایبەتنامەی هەورامان) بووە و چوار بەرهەمی بڵاو بووەتەوە کە سێیان وەرگێڕانن و لەژێر ناوەکانی فەلسەفەی کامۆ لە نووسینی ڕیچارد کەمبێر (وەرگێڕان لە فارسییەوە-خەشایار دەیهیمی- بۆ کوردی لەلایەن دەزگای سەردەم) و سژین لە نووسینی هەرەس عەباسی (وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ فارسی لەلایەن پەڕتووکی هەرزان لە سوید) چاپ و بڵاو بووەتەوە و گەڕانەوەی زەردەشت لە نووسینی ئەحمەدی مەلا و لەلایەن نەشری لۆگۆس لە تاران بڵاوکراوەتەوە و کۆمەڵە چیرۆکی ئەفسانەی مانگیش بە قەڵەمی خۆی لەلایەن دەزگای ماڵی پەڕتووک لە #هەولێر# چاپ و بڵاوکراوەتەوە. و کۆمەڵە وتاری فەلسەفی لەژێر ناویکارەسات لەنێوان گێڕانەوە و فەرامۆشیدا لەژێر چاپدایە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 884 times