بنێشت سوودی تەندرووستی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بەڵام پێویستە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت بەبێ شەکر بێت، چونکە شەکر زیان بە تەندرووستی دەگەیەنیت، پێگەی (medical) چەند سوودێکی گرنگی بنێشتی بێشەکری بڵاوکردووەتەوە.
یەکەم: سەرنج زیاد دەکات و یادەوەری بەهێزدەکات، یارمەتیی مێشک دەدات ئۆکسجینی زیاتری پێبگات.
دووەم: سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، هەستی ئارامبوونەوە بە جەستە دەبەخشێت.
سێیەم: ددانەکان دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددان.
چوارەم: دڵەکزێ کەمدەکاتەوە ئەگەر لەدوای ژەمەکان بخورێت.
پێنجەم: بۆنی دەم خۆشدەکات.
شەشەم: یارمەتیی کەسانی جگەرەکێش دەدات واز لە خواردنی جگەرە بهێنن.
حەوتەم: چارەسەری وشکی دەم دەکات.
هەشتەم: لەکاتی گەشتکردن ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە.
نۆیەم: یارمەتیی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 637 times
Write your comment about this item!