کۆبوونەوەی چەوری زۆر و بوونی ورگ لە لەشدا یەکێکە لە گرفتە باوەکان لەنێوانی هەردوو ڕەگەزدا، چونکە جگە لەوەی دەبێتە خاوەنی لەشێکی ناڕێک و ناشرین هاوکات جەستەیەکی ناتەندرووستی دەبێت، دکتۆر بینایی کامەران هۆکار و چارەسەری بڵاوکردووەتەوە.
$هۆکارەکان:$
یەکەم: خواردن وەک سەمون و نان و لەفە، شیرینی، شەکر، شیر و میوەی زۆر لە شەودا.
دووەم: خواردنەوەکان، وەک شەربەت، خواردنەوە گازیەکان، بیره، ماستاو، دۆ.
سێیەم: غازات و هەوکردنی ڕیخۆڵە و قەبزی.
چوارەم: قەلەقی و سترێس و بیرکردنەوەی زۆر، دانیشتنی بەردەوام و شەوان درەنگ خەوتن.
پێنجەم: هەندێ دەرمان و چارەسەر وەک، حەبی زەخت، حەبی حەساسیەت، ئازار و حەب یان دەرزی مەنع.
$چارەسەر:$
یەکەم: تەرککردنی خواردن و خواردنەوە خراپەکان و کەم کردنەوەی حەب و دەرمان، زۆر خواردنی خواردنە باشەکانی وەک: (خە یار، تەماته، کاهو، سڵق، کولەکه، چاى سەوز، دارچینی، لیمۆ، زە نجەفیل، سرکەی سێو و سیر).
دووەم: وەرزش یان ڕۆشتنی ڕۆژانه.
سێیەم: چاکردنی خەوی شەو و ئارام کردنەوەی مێشک بە وەرزش یان مەلەکردن.
چوارەم: ئاو زۆر خواردنەوه، نیو کاتژمێر پێش و پاش نان خواردن، تەرککردنی ئاو خواردنەوە لە کاتی نان خواردندا.
پێنجەم: چارەسەری کێشەکانی ڕیخۆڵە و هەوکردن و قەبزی، لە ڕێگەی ئاو خواردنەوە و چای سەوز، ڕازیانه، خەوی شەو، وەرزش یان ڕۆشتن بو ماوە ی 1 کاتژمێر ڕۆژانه. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 671 times
Write your comment about this item!