مێخەک یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەم دەهێنرێت، تامێکی شیرینی هەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت، ماڵپەڕی (healthline) چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر مێخەک بڵاوکردووەتەوە.
یەکەم: دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ڤیتامین K، ڕۆڵی هەیە لە بەهێزبوونی ئێسک، یارمەتیی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات.
دووەم: دژە ئۆکسانی تێدایە، سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، ڕێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
سێیەم: دژە شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.
چوارەم: دژە بەکتریایە و سێ باوترین جۆرەکانی بەکتریا لە جەستەدا لەناودەبات.
پێنجەم: کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێن دەکات، ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە دەکات.
شەشەم: سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات، بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی ڕێژەی خرۆکە سپیەکان لە جەستەدا زیاد دەکات، یارمەتیی دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەرگری جەستە گرنگە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 538 times
Write your comment about this item!