بە ڕیش بووایە بزن سەردار ئەبوو.
بزن ئاژەڵێکی گورجوگۆڵی نەسرەوتە، لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بوونی هەیە. بزن مووی ژێر شەویلگەی درێژە و وەک ڕیش وایە، پەندەکە مەبەستی لەوەی ئەو کەسەی کە دەبێتە سەردار و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە، دەبێت کەسی بە تەمەن و دنیا دیتەبێت، ڕیشی هەبێت واتە: منداڵ نەبێت، بۆیە سەروەربوون بە قەدوباڵا نییە بەڵکوو بە دانایی و دنیابینییە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 752 times