ناونیشانی بابەت: باشترین پێنج جۆری گژوگیا بۆ تەهیجی قوڵۆن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- نەعنا: نیو کەوچکی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ یان یەک کەوچکی چێشت نەعنای وشککراو بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم و پاش 10 خولەک بیخۆرەوە؛ ڕۆژانە (3 - 4 جار) نیوکاتژمێر یان یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی ئازاری ناو سک.
2- ڕازیانە: یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یان ڕۆژانە یەک یان دوو کەوچکی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی ئازاری ناو سک.
3- گوڵە بەیبوون: سێ کەوچکی چێشت گوڵە بەیبوونی وشککراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو؛ بۆ ماوەی یەک چارەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆرەوە یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی ئازاری ناو سک.
4- یانسوون: یەک کەوچکی چێشت دەنکی یانسوون بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ یان کەوچکی چێشت یانسوونی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی ئازاری ناو سک.
5- زەردەچەوە: نیو کەوچکی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یەک کاتژمێر پێش خواردن؛ هەروەها بەکارهێنانی لە ناو چێشت دا سوودی هەیە.
کۆمەڵێک گژوگیای تر بەکارهاتووە بەڵام تا ئێستا 2022 بەڵگەی زانستی متمانە پێکراو نییە بۆ سەلماندی کاریگەریان وەک: چای زەنجەبیل، گەڵای ئەلۆڤێرا ، خەرشووڤ و گەڵای تووتڕکی ڕەش. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 335 times
Write your comment about this item!