بەگم بەگم، چل گا لە کۆڵ، حاڵی سەگم.
بەگ: لە دوای داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عەرەبە مووسڵمانەکانەوە، وشەی بەگ بووە بەنازناو بۆ کوێخا و ئاغا و کاربەدەستانی سەر بە دەوڵەت، بەتایبەتیی بە کەسێک دەوترێت کە دەسەڵات بۆ سەرپەرشتیکردن، بینێرێتەسەر ناوچەیەک یان چەند گوندێک (فەرهەنگی شێخانی) هەروەها لە یاریی کوردەواردا کە منداڵان دەیکەن، بەتایبەتیی کەلایەن (هەڵماتێن) وشەی بەگ بەواتای کەسی یەکەم بەکاردێت کە یارییەکە دەکات، پەندەکە کەسێک بەخۆی دەڵێت کە ناوبانگێکی گەورە و سامانێکی کەمی هەبێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 627 times